تیپۆپ بۆ گەیاندنی خواردن و سه‌وزه و میوه لە عێراق وه‌شانی خزمەتگوزاری نوێی TipTop Jet ڕاگه‌یاند کە بەکاردێت بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ گەیاندنی داواكارییه تایبه‌ته‌كان له چێشتخانە، واتە داواكاری هاتوو لە کڕیارەکانەوە بۆ چێشتخانەکە بە پەیوەندی ڕاستەوخۆی وەک تەلەفۆن. بەکارهێنانی ئەم تەکنیكه یارمەتی چێشتخانەکان دەدات له: بەڕێوەبردنی داواكارییه‌کانیان و، بەدواداچوونی داواكارییەکان لە ناندینه‌وە بۆ خاڵی گەیشتن بە ناونیشانی کڕیار و، نەهێشتنی تێچووی زۆری کڕین و چاكردنه‌وه‌ی ماتۆڕه‌كان و، تێچوونی دامەزراندنی شۆفێری ماتۆڕه‌كان و هه‌روه‌ها تێچووی دامه‌زراندن و كارگێڕی تیمی خزمه‌تگوزاری كڕیاران.
شایه‌نی باسه كه TipTop یەکەمین كۆمپانیای دروستبووه كه ئەزموونی "دارك ستور" له عێراق پێشكه‌ش ده‌كات و کردنەوەی یەکەم "دارك ستور"ى لە شوباتی 2021 ڕاگه‌یاند و لە ئێستادا خاوەنی چەندین لقە لە هەولێر.
هاوبه‌شی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری كاروباره‌كان ڕێزدار ـ کەرەم ـ كاتێك پرسیاری لێكرا له‌باره‌ی هۆكاری كردنه‌وه‌ی "دارك ستور" نوێ له سه‌رانسه‌ری هه‌ولێردا وتی: "پێشبینی دەکرێت ئەم خزمەتگوزارییە لە ڕێگه‌ی گه‌یاندنی داواكاری كڕیاران و سه‌وزه و میوه و پێداویستییه‌كانی ماڵ له ماوەی ته‌نها 15-30 خولەکدا ئاستی كوالێتی گه‌یاندنی سه‌وزه و میوه لە عێراق بۆ ستانداردی جیهانی بەرزبکاتەوە".
هه‌روه‌ها وه‌شانی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نوێی دیكه بۆ بەکارهێنەران ڕاگه‌یه‌ندرا كه تایبەتمەندی نوێ پێشکەش دەکات و دیزاینكراوه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو بۆ خستنه‌ڕووی نوێ، کە ئەزموونێکی باشتر بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات و ڕێگەیان پێدەدات کە ڕاستەوخۆ لەسەر نەخشەکە بە دوای داواکارییەکانیان بگەن. هەروەها TipTop ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نوێی تریشی بۆ خاوەن چێشتخانەکان وه‌شان كرد به تایبەتمەندی نوێ و دیزاینێكی باشتر بۆ پێدانی کۆنتڕۆڵكردن و بەدواداچوونی باشتری داواكاری و ڕاپۆرتەکان، ئه‌مه‌یش یارمەتی خاوەن چێشتخانەکان ده‌دات بۆ بەدەستهێنانی ڕاپۆرتی ڕوون بۆ زیادکردنی فرۆشتن و باشکردنی کوالێتی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیان.
بەڕێز حەسەن هاوبه‌شی دامه‌زرێنه‌ر و سەرۆکی جێبه‌جێكردن كاتێك پرسیاری لێكرا له‌باره‌ی ئامانج له وه‌شانكردنی ئه‌م ئاپه نوێیانه‌دا، وتی:"ئێمە دەمانەوێت TipTop ببێتە چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، چ بۆ چێشتخانە یان کڕیارەکان".
هه‌روا كاتێك پرسیاری لێكرا له‌باره‌ی خواستیان له زیادكردنی سه‌رمایه ئاشکرای کرد کە: TipTop پلانی فراوانبوونی هەیە بەم نزیکانە بۆ دوو شاری دیکەی عێراق، ئەوەشی وت: "ئێمە پێشوازی لە وەبەرهێنەران دەکەین بۆ ئەوەی ئۆفه‌ره‌كانیان پێشکەشمان بکەن و لە ئێستادا خوێندنه‌وه بۆ چەند ئۆفه‌رێکى پێشكه‌شكراو دەکەین كه لە هەندێک وەبەرهێنەر و کۆمپانیای سه‌رمایه‌ی بوێری VCs پێشكه‌شكراون، له‌پێناو زیادكردنی خێرایی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كان و فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان له شاری دیكه له عێراق".
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه TipTop لە کانوونی دووەمی 2021 لە هەولێر خزمەتگوزارییەکانی دەستپێکرد بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانی نوێی گەیاندن لە هەولێر ـ عێراق، كه زیاتر له 20 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری به‌ده‌ستهێنا و زیادكردن به‌ڕێژه‌ی 160% له ژماره‌ی داواكارییه‌كان له چاره‌گی دووه‌می ساڵی 2021 به‌راورد به چاره‌گی یه‌كه‌م له هه‌مان ساڵدا ئه‌م زیادكردنه‌یش ته‌نها له ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران و داواكارییه‌كان نه‌بوو به‌ڵكوو تیمی TipTop بوو كه له‌ئێستادا زیاتر له 100 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له ئه‌زموون و باكگراونده جیاجیاكان له‌وانه‌یش كارگێڕی كار و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و به‌بازاڕكردن و فرۆشتن و خزمه‌تگوزاری لۆجستی و كارگێڕی زانیاری و ئه‌وانی دیكه.
هەروەها ڕێزدار حەسەن، هاوبه‌شی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبه‌جێكردن وتی:"یەکێک لە ئه‌نجامە سەرنجڕاکێشەکانمان ئەوەیە کە ژمارەی داواكارییه‌كان لە مانگی ڕەمەزاندا پێشبینییه‌كانی ئێمه‌ی تێپەڕاند كه پێشبینیمان دەکرد کە داواكارییه‌کانی خۆراک کەمتر بێت به‌راورد به ڕۆژانی ئاسایی وه‌كچۆن له وڵاتانی تر بۆ نموونه تورکیا، بەڵام ئه‌نجامه‌كه زۆر ئه‌رێنی بوو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسام ئه‌مه‌ش جیاوازی نێوان كه‌لتووره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت له شوێنه جیاكاندا".
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه عێراق لەم دواییانەدا گەشەیەکی بینیوە لە ژمارەیه‌ك كۆمپانیا دروستبووه‌كان، بەتایبەتی لە خزمه‌تگوزاری به‌بازاڕكردن و گه‌یاندن له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت كه پێشووتر له‌عێراق بوونی نه‌بوو بەهۆی ئاڵنگاری ژێرخان و بەهەدەردانی پاش جەنگەوە. ژمارەی دانیشتوانی عێراق لەساڵی 2021دا 40,7 ملیۆن بووە و بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو به‌ڕێژه‌ی 2,3٪ زیادیکردووە، لەکاتێکدا ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لەعێراق به‌ڕێژه‌ی 2,3٪ بۆ 30 ملیۆن زیادیکردووە (بەپێی ڕاپۆرتی داتای جیهانی) ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كی باشه كه عێراق توانای زۆر باشی هه‌یه له كۆمپانیا دروستبووه‌كان و خزمه‌تگوزاری له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت.