تیپ تۆپ "TipTop" ئەپڵکەیشنی گەیاندنی خێرا تایبەت بە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی سەوزە ومیوە و چێشتخانەکانی عێڕاق، خولی وەبەرھێنان (Seed) بە بەھای 5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بە ڕابەرایەتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، کە گەورەترینە لە عێڕاق، ڕادەگەیەنێت.

Jan 14, 2022

دەستپێکی ئەپڵکەیشنەکە لە 25ی شوباتی 2021 بوو پاش دامەزراندنی لەلایەن (حەسەن ئال ئەلسعود) و (کەرەم ئەکسۆی)، ئەپڵکەیشنەکە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی خواردن و سەوزە و میوە دابین دەکات لەماوەی 20 خولەک بە پشت بەستن بە کۆگا تایبەتەکانی (Dark Stores) لە کاتێکدا ھەر کۆگایەک زیاتر لە 3 ھەزار بەرھەمی جیاوازی تێدایە وەکوو سەوزە و میوە و گۆشتی فرێش و چەندین بەرھەمی تر، ھەروەھا خزمەتگوزاری گەیاندنی خواردن دابین دەکات لە ئەپڵکەیشنەکە و، خزمەتگوزاری تر کە بوونیان نییە لەسەر ئینتەرنێت، پلانی کۆمپانیای تیپ تۆپ بریتیە لەوەی چەندین کۆگای جیاواز دروست بکات لە عێڕاق کە دەگاتە نزیکە 1000 ھەزار SKU , وەکوو بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی ناوبراوی TipTop More و ئامانجی دابین کردنی زۆرترین بەرھەم بۆ کڕیارەکانی لە ماوەی 45 خولەک و ئامانجی دەستپێکردنی خزمەتگوزاریی گەیاندنی ئاوە بە بڕی گەورە کە بەناوی TipTop Water  بەمزووانە. 

ئەپڵکەیشنەکە کاردەکات لە کاتی دەستپێکی نزیکەی پێش ساڵێک لە شاری ھەولێر لە کوردستانی عێڕاقدا، بەڵام بە وەبەرھێنانە نوێیەکە ئامانجی گەورەتر و زیاتری ھەیە لە زۆرترین شارەکانی عێڕاق. 

تیپ تۆپ بەھای وەبەرھێنانەکان کە بەدەستی ھێناوە بەرز کردۆتەوە لەگەڵ ئەم خولە بۆ 7 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، ئەمەیش پاش وەبەرھێنانە ڕابردووەکەی (pre-Seed) کە بە بڕی 2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.