كۆمپانیای TipTop بۆ گه‌یاندنی خواردن و سه‌وزه‌وات كۆپی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌شان كرد بۆ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی مۆبایل و ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به‌خۆی له سه‌ره‌تای كانونی دووه‌می 2021 ئامانجی ئه‌مه‌یش بریتیه له دڵنیایی كوالێتیی و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری داهێنه‌ر بۆ كڕیاره‌كان له هه‌ولێر و وه‌رگرتنی بۆچوون و پێشنیاره‌كان، دواتر كۆپی ته‌واوی وه‌شان ده‌كرێت كه تایبه‌تمه‌ندی بێ وێنه له‌خۆ ده‌گرێت له عێراقدا وه‌كوو بوونی:
خزمه‌تگوزاری كڕیاره‌كان به سێ زمان: عه‌ره‌بیی و كوردیی و ئینگلیزی
به‌دواداچوونی باری داواكارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر نه‌خشه
توانای دووباره‌كردنه‌وه‌ی داواكاری پێشوو به یه‌ك هه‌نگاو
هه‌ڵگرتنی زیاتر له ناونیشانێك له یه‌ك هه‌ژماردا
هه‌روه‌ها چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی دیكه جگه له بوونی تیمێكی پرۆفشناڵ كه بۆ ماوه‌ی 6 مانگ مه‌شقیان پێ كراوه له‌سه‌ر كارگێڕیی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به ستانداردی جیهانی.
كۆمپانیای TipTop هيواخوازه بۆ گه‌یشتن به باشترین له‌نێوان كۆمپانیاكانی گه‌یاندنی خواردن و سه‌وزه‌وات له سه‌رانسه‌ی عێراقدا له‌لایه‌نی پێشكه‌شكردنی باشترین تایبه‌تمه‌ندی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و هاوكاری هونه‌ریی و به‌خته‌وه‌ركردنی كڕیار و هاوبه‌شه‌كاندا.ڕووماڵكردنی شوێنه دیاركراوه‌كان له نه‌خشه‌كه‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌دا دواتر ته‌واوی شوێنه‌كانی هه‌ولێر ڕووماڵ ده‌كرێت ئینجا سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق:
TipTop تۆ بمێنه‌ره‌وه، ئێمه دێینه لات