وەشانکردنی ئەپڵیکەیشنەکانی تيب توب لە عێراقدا

Feb 25, 2021

تيب توب یەکەمین کۆمپانیای عێراقییە کە هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەیاندنی خواردن و سەوزەوات "Dark Store"

کۆمپانیای تيب توب بۆ گەیاندنی خواردن و سەوزەوات هەڵسا بە ئەنجامدانی ئاهەنگی وەشانکردنی ئەپڵیکەیشنەکانی لە مۆبایلی زیرەکدا لە هەولێر، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بەرانبەر ٢٥ شوباتی ٢٠٢١ لە هۆتێل ڕۆتانا ـ هەولێر ـ عێراق.

ئەم ئەپڵیکەیشنانە هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەیاندنی ژەمەکان لە چێشتخانەکانی عێراق بۆ ناونیشانی بەکارهێنەر لە ماوەیەکی کورتدا لەگەڵ دڵنیایی پاراستنی کوالێتی خواردن و ڕێگەی پێشکەشکردن و گەیاندنی خواردنەکە، کە ئەپڵیکەیشنەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەست بەکار بوونە وەک ماوەی تاقیکردنەوە لە چەند ناوچەیەکی شاری هەولێردا، ئەمڕۆش دەستپێکی فەرمی ئەپڵیکەیشنەکان ڕاگەیەندرا کە سەرەتای فراوانکردنە لەم شارە و شارەکانی دیکەی عێراق.

لە ئاهەنگەکەشدا چەندین نوێنەری باڵوێزخانەی وڵاتان و ژمارەیەک لە ڕۆژنامەگەری ناوخۆیی و کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان و وەبەرهێنەری ناوخۆیی و بیانیی و مامۆستایانی زانکۆ و کاریگەرەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێ دامەزراوەی پشتگیرکەری پڕۆژە دەرکەوتووەکان لە عێراقدا ئامادەبوون.

 لەمیانەدا ڕێزدار حەسەن هاوبەشی دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکردنی کۆمپانیاوتی: 

" تيب توب هاوڕێیە بۆ هەموو خەڵک و کێشەکانی ماڵەوەیان چارەسەر دەکات '' بیرۆکەی دروستکردنی کۆمپانیا لەسەر بنەمای نوقسانی لە بازاڕی ناوخۆدا پێکهاتووە کە بریتیە لە خواستی کڕیاران لە گەیاندنی خواردنە جۆراوجۆرەکان بۆ شوێنەکانیان به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر و بەخێراییەکی بێ وێنە و بەڕێگەیەکی سەلامەت، بۆیە وەشانکردنی ئەپڵیکەیشنەکانی گەیاندنی بەرهەمەکان تيب توب وەک کۆمپانیا لە بنچینەدا پشت دەبەستێت لەسەر تەکنەلۆجیای تازە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان لە بازاڕی ئامانجكراودا.

قسەکەران لە بەڕێوەبەری بەشەکانی دیکە لە کۆمپانیا سه‌رنجیان خسته‌ سەر گرنگی پێشەنگی کارەکان لە عێراقدا، کە ئایا ستراتیژیی و لێکۆڵینەوەکان لە کارکردندا چییە، هەروەها هەڵبژاردنی تەکنەلۆجیای تازە و بەبازاڕکردنی ئەلیکترۆنی دروست و، دانانی نەخشە و ئامانجەکانی داهاتوو پێش وەبەرهێنان لەم جۆرە کۆمپانیایانەدا بۆ گەیشتن بەم ئامانجەی مەبەستمانە بهێتەدی.

هەروەها خزمەتگوزاریی و تایبەتمەندییەکانی ئەپڵیکەیشنەکە خراڕوو و بینینی لەلایەن ئامادەبووان، هەروا ئەم هۆکارانە چین کە وا دەکەن ئەپڵیکەیشنەکانی تيب توب و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان ببن بە باشترین بژاردە بەتایبەت ئەگەر بە خزمەتگوزاری بەردەست بەراورد بکرێت، بۆیە تینووێتی بازاڕی ناوخۆ بۆ چارەسەری نوێی بەردەوام و باوەڕپێکراو کە خواستی کڕیار بە باشترین شێوە جێبەجێ بکات بەتایبەتی کە ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا هەن کە لەدوای ماوەیەکی کەم دادەخرێت یان کوالێتی پێویست نییە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆشایییەکی گەورە، بەتایبەت کە تەکنەلۆجیا بەرهەمی وەبەرهێنانی مەعریفە و چەندین هۆکاری جۆراوجۆر بۆ بەڕێوەبردن و ئاسانکاری بۆ ژیان بەکاردێت.

هەروەها تیایدا یەکەم (دارک ستۆر) لە عێراقدا ڕاگەیەندرا بۆ گەیاندنی کەرەستەکانی سەوزەوات بۆ بەکاربەران لە ماوەی 30 خوولەکدا، بۆشایییەک بۆ بەکاربەرانی بازاڕ پڕ دەکاتەوە، ئەویش بە پێشکەشکردنی بەشێکی زۆر لە سەوزە و میوە، کە بەرهەمە تازەکانیش لەخۆ دەگرێت کە سەوزە و میوە و گۆشتە، هەروەها جگە لە سەوزەواتی دیکە، کە هەموویان بە هەمان نرخ لە شوێنەکانی سەوزە و میوەی تەقلیدیدا دەفرۆشرێن.

هەروەها پلانێکیشی ڕاگەیاند بۆ فراوانکردن بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لەئاییندەیەکی نزیکدا، بەتایبەتی کەماوەی 6 مانگە کادیرانی کۆمپانیا لەلایەن شاره‌زایانەوە مه‌شقیان پێكراوه‌ و پەرەیان پێدراوه‌ تا بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و دروست لەسەر ڕێسا و ستراتیژی دیاریکراو دەست پێبکەن لەڕێی پاراستنی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن تاکوو ببێت بە باشترین و خێراترین و ئاسانترین کە کۆمپانیاکە تێیدا کۆمەڵەیەکی گەورە کە ڕێگەچارە وخزمەتگوزاریی فراوان دابین بکات تا گونجاو بێت لەگەڵ هەموو پێداویستییەکان و گەشەپێدان لەداهاتوودا بەخزمەتگوزاریی فراوانتر. هەروا کۆمپانیا ویستی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پشتگیری کردنی پێشەنگی کارەکان و دامەزراندنی گەنجان لە ماوەی ڕاهێنان لە کۆمپانیادا بۆ بەدەستهێنانی ئەزموون لەلایەن پسپۆڕمەند و شارەزایانی جیهانی فرەڕەگەزدا.

هاوبەش و بەڕێوەبەری دامەزرێنەر بەڕێز کەرەم وتی: ئەرکی ئێمەیە کە چارەسەری بەردەوام و باوەڕپێکراو وەکوو یەک بۆ کڕیاران لەلایەک و خاوەن چێشتخانە هاوبەشەکان لەلایەکی ترەوە دابین بکەین، بە بەشداریکردنیشمان لەبازاڕی ناوخۆدا چارەسەری لۆجستیی و تەکنەلۆجیای نوێ پێشکەش دەکەین کە بەهای زیادکراو پێشکەش بە کڕیار و هاوبەشەکانمان دەکات، ئێمەش وەک کۆمپانیایەکی عێراقی شانازی دەکەین بەوەی کە تا ئێستا پێی گەیشتووین و لەداهاتوویەکی نزیکدا خزمەتگوزاری زیاتر دەبێت.

جێگای ئاماژەیە کە عێراق دەرفەتی زۆری هەیە، کە لەم دواییانەدا پێشبڕکێیەکی گەورە لەنێوان کۆمپانیا جیهانی و ناوخۆییەکاندا هەبووە بۆ دابینکردنی ئەو جۆرە خزمەتگوزاری و ئەپڵیکەیشنانە بۆ بازاڕی عێراقدا، بەتایبەتی دوای پەتای کۆڤید - 19 ، ئەمەش بەهۆی تێنووێتی بازاڕ بۆ ئەم جۆرە خزمەتگوزاریانە دوای ساڵانێکی زۆر کە تێیدا پڕۆژە مامناوەند و بچووکەکانی بواری چێشتخانەکان تووشی شپرزەیی و ئاڵۆزی بوون لەبواری تەکنیکی و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزاریەکان و نەبوونی پلان و خوێندنی دروست بۆ بازاڕی ناوخۆ و پێویستی کڕیار لەیەک کاتدا.

جێگەی باسکردنە کە تيب توب کۆمپانیایەکی عێراقییە و دەستی کردووە بە کارکردن لە دروستکردنی ئەپڵیکەیشنی مۆبایلی زیرەک بە ستانداردە جیهانییەکانەوە لە سەرەتای مانگی نیسانی 2020 ەوە هەروەها وەشانکردنی فەرمی لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2021 بە چەند زمانێک: عەرەبی، کوردیی و ئینگلیزی، هەروەها کۆمپانیای تيب توب بە ئومێدەوە سەیر دەکات لە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی دەگمەن بۆ کۆمەڵگه‌ی عێراقی لە گەیاندنی خواردن و سەوزەوات بە كڕیاران لە ماوەی چەند خوولەکێکدا، هەروەها فراوانکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراقدا.

دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکە:

https://bit.ly/2O3J5z