Try tiptop (ترای تیپتۆپ) مه‌رج و فه‌رمانه‌كان
دوا ڕێكه‌وتی تازه‌كردنه‌وه:
سوپاست ده‌كه‌ین بۆ هەڵبژاردنی خزمەتگوزارییەکانی Try TipTop (ترای تیپتۆپ). تکایە ئەم بەڵگەنامەیە بخوێنەوە کە په‌یوه‌سته به مافە یاساییەکانت. له ڕێگه‌ی گه‌یشتن به یان بەکارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشنی Try Tiptop (ترای تیپتۆپ) ("ئه‌پڵیكه‌یشن") يان ئەو خزمه‌تگوزارییانه‌ی Try Tiptop (ترای تیپتۆپ) ("خزمه‌تگوزارییه‌كان") پێشكه‌شی ده كات، یان ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ئێمه (به‌شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ،" Try Tiptop) (ترای تیپتۆپ)"ئێمه" يان "هيى ئێمە"، كه په‌یوه‌ستن به‌م مه‌رجانه‌وه، ئه‌وا تۆ ڕازیت به پابه‌ندبوون به‌م مه‌رج و فه‌رمانانە و سه‌رجه‌م ئه‌م فه‌رمان و مەرجانەی کە لێرەدا هه‌ن به گه‌ڕانه‌وه بۆیان. ئەگەر ڕازی نەبوویت بەم مه‌رجانە، ئه‌وا نا‌توانیت بگه‌یت یان خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌كاربهێنیت یان خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه یان ئه‌و خزمەتگوزارییانه‌ی Try TipTop (تراى تيثتؤث) پێشكه‌شی كردووە، ئه‌وا تۆ ڕازیت بەم مه‌رجانه‌ی كه دیاریكراوه له‌لایه‌ن ئه‌م مه‌رج و فه‌رمانانه.
ئه‌و خزمەتگوزارییانه‌ی Try TipTop (ترای تیپتۆپ) پێشكه‌شی ده‌كات یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی ناسنامە و زانیاری كه‌سی کە پێشکەشت کردووە بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی Try TipTop (ترای تیپتۆپ). تێبینی بكە کە ئه‌پڵیكه‌یشن و خزمەتگوزارییه‌كان مسۆگه‌ر نین لە دژی دزینی ناسنامە یان ساخته‌ی ناسنامە له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه، هه‌روه‌ها جێگرەوەی به‌رنامه‌كانی سكیۆرێتی نین له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه.
ئەگەر خزمەتگوزارییەکانی Try TipTop (ترای تیپتۆپ) بەکارده‌هێنیت، ئەوە دانده‌نێت و ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌یت کە تۆ ڕێگەپێدراو و شیاویت بۆ پەسەندکردنی ئەم مه‌رجانە. له باری ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری لە مەرج و فه‌رمانه‌كان بکەین، ئێمه ئاگاداری له‌باره‌ی ئه‌م گۆڕانکارییانە دەنێرین له ڕێگه‌ی ئیمێڵه‌وه به تازه‌كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌وتی "دوا تازه‌كردنەوە" لە سه‌ره‌تای ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه. ڕێكه‌وتی دەستپێکردنی ئەم به‌ڵگه‌نامه‌یه نوێکار دەکەین. ئەگەر ڕازی نه‌بیت بەم مەرج و فه‌رمانانه ئه‌وا ناتوانی بگه‌یت به خزمه‌تگوزارییه‌كانمان.
1ـ پەسەندکردنی مەرجەکان
Try Tiptop (تراى تیپتۆپ) بریتیه له پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی کە خزمەتگوزارییەکانی په‌یوه‌ست به گەیاندنی كه‌ره‌سته‌كانی خۆراک و کاڵاکانی تر لە ڕێگەی ئه‌پڵیكه‌یشنی Try Tiptop (ترای تیپتۆپ) دابین دەکات کە ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی لایەنی سێیەم لەخۆدەگرێت.
2ـ بژارده‌كانی تۆمارکردن و هەژمار و پەیوەندی
بۆ ئەوەی بگه‌یت به یان به‌كارهێنانی شوێن یان تایبه‌تمه‌ندی دیاریكراو له ئه‌پڵیكه‌یشن و خزمەتگوزارییەکان، پێویستە خۆت له ئه‌پڵیكه‌یشنی Try TipTop (ترای تیپتۆپ) تۆمار بکەیت له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنی زیره‌كی تایبه‌ت به‌خۆت. لەگەڵ ئەم تۆمارە، تۆ مۆڵەت ده‌ده‌یت به به‌شداریكردنی زانیارییه داواكراوه‌كان له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌دا. بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان، لەوانەیە پێویستت بە زانیاری کەسی زیاتر بێت سەبارەت بە لیسته‌ی ڕه‌سمی خزمەتگوزاریی و سكیۆرێتی ئه‌پڵیكه‌یشن. بۆ به‌ده‌ستهێنانی وردەکاری سه‌رجه‌م زانیارییە تایبەته داواكراوه‌كان، تکایە بە وریاییەوە سیاسەتی تایبەتمەندی تایبه‌تی ئێمه بخوێنەره‌وە. له ڕێگه‌ی تۆمارکردنی هه‌ژمارێکی ئەندامی Try TipTopT (ترای تیپتۆپ) ئه‌وا ئه‌مانه پەسەند دەکەیت:
▪ هەر زانیارییەک کە پێمان دەدەیت، جا چ لە کاتی تۆمارکردن بێت یان لە داهاتوودا، دروست و ورد و نوێ و تەواوه،
▪ تەمەنت 18 ساڵ یان گەورەترە
▪ تۆ تەنها هه‌ژمارێک بۆ خۆت تۆمار دەکەیت،
▪ تازه‌كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانیارییەکان ده‌پارێزیت،
▪ پاراستنی تێپه‌ڕه‌وشه‌ی تایبه‌ت به خۆت و ڕازیبوون بە هەموو مەترسییەکانی چوونەژوورەوەی ڕێپێنەدراو بۆ هه‌ژمارەکەت و ئەو زانیاریانەی کە تۆ بە ئێمەت داوە،
▪ نابێت هه‌ژماره‌کەت بفرۆشیت یان بیگوازیتەوە یان بیده‌یت بە کەسی تر. پێویستە تێپه‌ڕه‌وشه‌ی تایبه‌ت به خۆت بپارێزیت، نابێت هاوبەشی بکەیت و ڕێگە بە کەسی تر بدەیت وەک تۆ بچێتە نێو خزمەتگوزارییه‌كانمانەوە له ڕێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی تۆوه. تۆ بەرپرسیاریت لە هەموو ئەو چالاکییانەی کە لە ژێر هه‌ژماری ئەندامێتی خۆتدا ڕوو دەدات. ئەگەر وا دەزانیت کە هه‌ژمارەکەت چیتر پارێزراو نییە، ئه‌وا یەکسەر ئاگادارمان بكه‌ره‌وه.
▪ بە دروستکردنی هه‌ژمارێك له Try TipTop (ترای تیپتۆپ)، ئه‌وا تۆ ڕازیت بە وەرگرتنی پەیوەندی ئەلیکترۆنی لە Try TipTop (ترای تیپتۆپ) بۆ نموونە، لە ڕێگەی ئیمێڵ یان له ڕێگه‌ی بڵاوکردنەوەی ئاگادارییه‌كان بۆ ئه‌پڵیكه‌یشن یان خزمەتگوزارییه‌کان). ئەم په‌یوه‌ندییانە لەوانەیە ئاگاداری له‌بارەی هه‌ژمارەکەت له‌خۆ بگرێت (بۆ نموونە، گۆڕانکارییەکان لە تێپه‌ڕه‌وشە و زانیاری مامەڵەكانی دیكه) کە بەشێکن لە پەیوەندیت لەگەڵ ئێمەدا.
3. سیاسەتی تایبەتمه‌ندی
تکایە بگه‌ڕێوه به‌شی "سیاسه‌تی تایبه‌تمه‌ندی" بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌بارەی ئەوەی چیمان پیده‌گات و چۆن پێمان ده‌گات له‌سه‌ر تۆ و، بەکاری ده‌هێنین و ئاشکرای ده‌کەین.
4. پابەندبوونەکانی پارەدان
لە ئێستادا، خزمەتگوزارییه‌کانی Try TipTop به‌خۆڕاییه. لەگەڵ ئەمەیشدا لەئایندە دووباره ئەم بابه‌تە ڕێکدەکرێتەوە و، ئاگاداری مه‌رج و فه‌رمانه تازه‌كراوه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
5. بەکارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشن و خزمەتگوزاریی و ناوەڕۆک و ئاڕمه بازرگانییه‌كان
ئه‌پڵیكه‌یشن و خزمەتگوزاریی و هەموو ناوەڕۆک و ماددەکانی تر، له‌وانه‌یش، لۆگۆی Try TIPTOP )تراى تیپتۆپ) و هەموو دیزاین و دەق و گرافیک و وێنە و زانیاریی و داتا و به‌رنامه و فایلی ده‌نگی و فایلەکانی تر و ئه‌وانی دیكه خاوەندارێتی (Try TipTo) (ترای تیپتۆپ) یان ئه‌وانه‌ی مۆڵەتیان كه پارێزراون لە ژێر یاسای مافی بڵاوکردنەوەی تورکی و نێودەوڵەتی. تەکنیك و خزمەتگوزارییەکانی Try TipTop (ترای تیپتۆپ) و لۆگۆی Try TipTop (ترای تیپتۆپ) و هەر ناو، لۆگۆ یان ئاڕمی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی تر کە لەوانەیە لەسەر ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه یان خزمەتگوزارییه‌کان دەرکەون ئه‌وا بریتین له ئاڕمی بازرگانی Try TipTop )تراى تيپتۆپ) نابێت كۆپی یان لاسایی بکرێتەوە یان بەکاربهێنرێت لە هەموو یان لە بەشێکدا، بەبێ مۆڵەتی نووسراوی پێشوو له Try TipTop(ترای تیپتۆپ). ڕووخساری گشتیی و دیزاینی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه و خزمەتگوزارییەکان و ئارمی بازرگانی و، ناوی بوار و، لۆگۆ و، ئایکۆن و، داتای نووسراو یان ئەلیکترۆنی یاخود گرافیک یان تەکنیكی خوێندراو به شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی و، به‌رنامه‌كانی کۆمپیوتەر، گشت ئەو ماددانەیش دەگرێتەوە کە پەیوەندییان بە مافی موڵکداری هزریی و پیشەسازیی یان مۆڵەته‌كانی کۆمپانیاوە هەیە لەژێر پاراستنی یاساییدا.
لە چوارچێوەی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كەدا، کۆدی سەرچاوە، داتا، سۆفتوێر، بنه‌مای داتاكان و كۆپییه باشكراوه‌كانی ده‌كه‌وێته ژێر "چاره‌سه‌ر كردن" لە ماددەی 21ی یاسای ژمارە 5846 له‌باره‌ی كاره هزریی و هونه‌رییه‌كان و، "كۆپیكردنه‌وه" لە ماددەی 22 و "بڵاوکردنه‌وه" لە ماددەی 23 و "نوێنەرایەتی" لە ماددەی 24 دا، مادده‌ی 25 به‌ناونیشانی "مافی گواستنەوەی گشتی له ڕێگه‌ی ئاماژه و دەنگ و/یان وێنە"، هه‌روه‌ها لە ماددەی 14 هەمان یاسادا "دەسەڵاتی پەخشکردن"، ماددەی 15 "دەسەڵاتی دیاریكردنی ناو" و، ماددەی 16 "قه‌ده‌غه‌كردنی گۆڕانکاری لە کاردا" و هەموو مافەکانی موڵکداری هزریی (مافی چاپ و مافەکانی دیکە)، له‌وانه‌یش بۆ مۆڵەتی ئه‌نجامدانی مافه مانه‌وییه‌كان، کە خاوه‌ندارێتی تایبەتە بە کۆمپانیا، به‌بێ دیاریكردنی شوێن و، ماوە و، ناوەڕۆک و، نێوه‌ندیار و ژمارە. لەم جێكه‌وته‌دا ناتوانرێ کۆپی یان چاره‌سه‌ر یان ئه‌نجامدانی ئه‌ندازه‌ی پێچه‌وانه‌ی بۆ بكرێت له هه‌مووی یان به‌شێكدا، هه‌روه‌ها نموونه ڕه‌سه‌نه‌كه و/یان ئه‌و نموونه‌ی مه‌به‌سته چاره‌سه‌ر بكرێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت دووبارە بەرهەم بهێنرێتەوە/ هه‌مووی یان به‌شێكی به ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ؛ ناتوانرێت بە شێوازێکی ڕاسته‌وخۆ یان له‌ڕێگه‌ی بە نوێنەرایەتی کردن لە شوێنه گشتییه‌كاندا بەکار بهێنرێت لە ڕێگەی گواستنەوەی زانیاری، دەنگ یان وێنە و، ناتوانرێت لە ژینگەی دیجیتاڵ و/یان ئامێری مۆبایلدا بەکار بهێنرێت و، ناتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ ڕای گشتیی و به‌رده‌ست بێ بۆ لایەنی سێیەم؛ لە کاتی بەکارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌دا ناتوانرێت لە ئامرازە ناسراوەکان تۆمار بکرێت و بە ڕێگەی تەکنیکی بەرهەم ده‌هێنرێت کە تا ئه‌پڵیكه‌یشنه‌کە بەکاربێت پێش دەکەوێ؛ ناتوانرێ له هه‌موو جۆره كاره بیستراو و بینراوه‌كاندا به‌كاربهێنرێت و بگوازرێته‌وه بۆ ڕای گشتیی یان خستنه‌ڕووی یان هه‌مواركردنی یان گونجاندنی یان وه‌رگێڕانی به‌هۆی ڕێگه پێشكه‌وتووه ناسراوه‌كان یان له داهاتوودا، یان هۆكاره‌كانی ئاماژه‌ی ده‌نگی و/ یان گواستنه‌وه‌ی وێنه یان دووباره بڵاوكردنه‌وه تا ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه به‌كاربێت بەبێ ڕەزامەندی نووسراوی ڕاشکاوانەی کۆمپانیا ئه‌گه‌ر باس له هیچ نه‌كرا به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌مه چۆن ده‌رچووه له‌لایه‌ن Try Tiptop (ترای تیپتۆپ).
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا هه‌موو مافه‌كانی ناوەڕۆک كه ده‌كه‌وێته ژێر مافه‌كانی موڵکداری هزریی و پیشەسازی کە لە ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌دا بڵاوکراونەتەوە و، سه‌رجه‌م ماددە نوسراو و بینراو و بیستراو و ئەلیكترۆنییەکانی تایبه‌ت به کۆمپانیا حجز ده‌كرێت. ئەم ماددانه‌ی سەر ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كە تەنیا لە چوارچێوه‌ی خزمەتگوزارییەکان سنووردارن و ناکرێت وەک پێدانی هیچ ده‌ربڕین یان ڕێگه‌پێدان یان مۆڵەتێک بۆ بەکارهێنانێکی تر لێکبدرێتەوە. هەموو ئاڕمه بازرگانییەکانی دیكه و ئاڕمه بازرگانییە تۆمارکراوەکان و، ناوی كۆمپانیاكان یان لۆگۆ ناوبراوه‌كان له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كە یان خزمەتگوزارییەکان موڵکی خاوەنه‌كانیانن و نابێت كۆپی یان لاسایی بکرێتەوە یان بەکاربهێنرێن، هه‌مووی یان بەشێکی، بەبێ مۆڵەتی خاوەن ئاڕمه بازرگانییه بەکارهێنراوەکە.
6. بێ به‌رپرسیاریه‌تی له مسۆگه‌ری
تۆ به ڕاشكاوی تێدەگەیت و ڕەزامەندیت لەسەر بەکارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه یان هه‌وڵی به‌كارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی Try Tiptop (ترای تیپتۆپ) لەسه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی تایبه‌تی خۆتدایە. تۆ دان بەوەدا ده‌نێیت کە Try TipTop (ترای تیپتۆپ) هیچ کۆنتڕۆڵێکی نییە و، پابه‌ند نییە هیچ ڕێكارێک ئەنجام بدا سەبارەت بە به‌ده‌ستهێنانی به‌كارهێنه‌ران له خزمه‌تگوزاریی و به‌كارهێنانی و، ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی کاریگەری لەسەرت هەیە و، چۆن دەتوانیت ئەم جۆرە ناوەڕۆکە لێک بدەیتەوە یان بەکاری بێنیت، یان چ کردارێک ده‌گریه‌به‌ر له ئەنجامی بەرکەوتنی ناوەڕۆک. تۆTry TipTop )ترای تیپتۆپ) ئازاد ده‌كه‌یت له هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تێك دوای به‌ده‌ستهێنانت یان به‌ده‌ست نه‌كه‌وتنت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه له‌ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌وه. Try TipTop (ترای تیپتۆپ) پابه‌ند نابێت به‌هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ه‌سه‌باره‌ت به هه‌ر ناوه‌ڕۆكێك له ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌وه پێی ده‌گات. هه‌روه‌ها Try Tiptop (ترای تیپتۆپ) به‌رپرسیار نابێ{ت له‌باره‌ی وردبینی مافه‌كانی نووسین و بڵاوكردنه‌وه یان ڕه‌وایی یان شیاوی بابه‌ته هاتووه‌كه یان ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌یه‌وه چووه‌ته نێو خزمه‌تگوزارییه‌كه.
Try TipTop (ترای تیپتۆپ) گەرەنتی ئەوە ناکات کە خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان نەپچڕاو و دیارنه‌كراون. نا‌توانیت بگەڕێیتەوە بۆ Try TipTop (ترای تیپتۆپ) له کاتی ڕوودانی هه‌ر پچڕان و کێشەیەکی پڕۆگرام. هه‌روا Try TipTop (ترای تیپتۆپ) دەتوانێ خزمەتگوزارییەکان ڕابگرێت هەر کاتێک کە دەیەوێت.
7. سنووری بەرپرسیاریه‌تی
تۆ دان بەوەدا دەنێیت و ڕازیت کە بەرپرسیاریه‌تی تەواوی بەكارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشن و خزمەتگوزارییه‌كه لە ئەستۆ بگریت. تۆ دان بەوەدا دەنێیت و ڕازیت کە هەر زانیارییەک کە دەینێریت یان وەریدەگری لە کاتی بەکارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشن و خزمەتگوزارییەکان لەوانەیە پارێزراو نەبێت و لەوانەیە رێگری لێ بكرێت یان دواتر له لایەنە بێ مۆڵەتەکان به‌ده‌ست بهێنرێت.
تۆ دان بەوەدا ده‌نێیت و ڕازیت کە بەکارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشن و خزمەتگوزارییەکەت لەسه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی خۆتدایە. تۆ ده‌زانیت و ڕازیت، تا ئەو ڕادەیەی کە بە یاسا کارپێکراوەکان ڕێگە پێدراوە، کە TipTop یان دابینکەرانی یان مۆڵەتپێدراوه‌كانی به‌رپرسیار نین به‌رانبه‌ر تۆ له هه‌ر جۆرە زیانێک بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بەڕێکەوت، به‌تایبه‌ت، پاشكۆیی، ته‌مبێكردن، بۆ ئاگاداركردنه‌وه، یان زیانی دیكه له هەر جۆرێك بێت، له‌وانه‌یش زیانه بەرجەستە یان هەست پێنەکراو یان زیانەکانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌سته‌كه.
8. به‌سته‌ره‌كان یان ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی لایەنی سێیەم
له‌وانه‌یه خزمەتگوزارییه‌كه یان لایەنی سێیەم به‌سته‌ر بۆ ئه‌پڵیكه‌یشن دابین بکات بۆ چوونه‌ژووره‌وه یان ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان یان سەرچاوەکانی تر. لەو کاتەی Try TipTop (تراى تیپتۆپ) کۆنترۆڵی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه و، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان و سەرچاوەکان ناکات، تۆ دان بەوەدا دەنێیت و ڕازیت کە Try TipTop (ترای تیپتۆپ) بەرپرسیار نییە لە بەردەستبوونی ئه‌م جۆره ئه‌پڵیكه‌یشنه دەرەکیی و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان یان سەرچاوەکان، هه‌روه‌ها بەرپرسیار نییه لە هەر ناوەڕۆکێک، یان ڕێکلام کردن، بەرهەمەکان یان بابه‌تی دیكه تیایدا یان له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه یان سه‌رچاوه‌كان دابین ده‌كرێت. تۆیش دان بەوەدا دەنێیت و ڕازیت کە Try TipTop (ترای تیپتۆپ) به‌رپرسیاریه‌تی ناگرێته ئه‌ستۆ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بۆ هەر زیانێک یان له‌ده‌ستدانێك کە لە ئەنجامی یان ده‌گوترێت له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه پەیوەندی بە بەکارهێنان یان پشت بەستن بە هەر ناوەڕۆک یان کاڵا یان خزمەتگوزارییەکی بەردەست له‌سه‌ر یان لە ڕێگەی هەر ماڵپه‌ڕ یان سەرچاوەیەک لەم جۆرەوە هه‌یه.
9. هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان
دەتوانیت پرسیار، توانج، پێشنیار، بیرۆکە، بابه‌تی ڕەسەن، داهێنەر یان زانیاری تر له‌بارەی Try TipTop (ترای تیپتۆپ) بنێریت (بەشێوه‌ی کۆمەڵ "هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان") ، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه یان خزمەتگوزارییەکان. هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان نهێنی نین و ده‌ین به موڵكی تایبەتی Try TipTop (تراى تیپتۆپ). هه‌روه‌ها Try TipTop )تراى تيپتۆپ) خاوەنی سه‌رجه‌م مافه تایبەتییه‌كانه، لەوانەیش هه‌موو مافه موڵكداریی هزرییه‌كان لەم سەرنجانەدا. مافی بەکارهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بێ کۆت و بەندی هەیە بۆ ئەم سەرنجانە بۆ هەر مەبەستێکی بازرگانی یان هیی تر، بەبێ دانپێدان یان قەرەبووکردنەوەی تۆ.
10. قەرەبووكردنه‌وه
تۆ ڕازیت بە لێخۆشبوو‌ن له هه‌ر قەرەبووکردنەوەیه‌ك و بەرگریکردن و پاراستن و زیان نه‌گه‌یاندن به Try TipTop )ترای تیپتۆپ) و كۆمپانیا په‌یوه‌ستبوو و بریكارییه‌كانی، له‌وانه‌یش بەرپرس و بەڕێوەبەر و کارمەند و خاوەن پشك و نوێنەری هەر یەکێک لەو لایه‌نە ناوبراوانەی سه‌ره‌وه، له‌سه‌ر یان دژی له هەموو زیانێك و، پابه‌ندبوون و خه‌رجیی و زیان و تێچوونەکانی (لەوانە ماندووبوونی پارێزەرایه‌تی و تێچووی دادگا) هه‌روا داواكاری یان ڕێكاره‌كانی هەر جۆرێك كه لە بەکارهێنانت له خزمه‌تگوزارییه‌كە په‌یدا ده‌بێت، له باری سەرپێچی کردنت لەم فه‌رمان و مەرجانە و هەر کردارێكت یان لاچوونەکانت کە مافی بانگەشە، ناوزڕاندن یان سه‌رپێچی كردنی تایبەتمه‌ندیه‌تی تێدایە. Try TipTop (ترای تیپتۆپ) مافی پارێزراوه به ڕه‌وایی، لەسەر خه‌رجی خۆی، له گرتنه‌به‌ری بەرگریكردنی تایبەت و کۆنترۆڵکردنی هەر بابەتێک كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه بۆ قەرەبووكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئێوه‌وه، لەم بارەدا، تۆ ڕازیت کە هه‌ماهه‌نگی TipTop بکەیت لە بەرگریکردن لە بابەته‌دا.
11. هەموارکردنەوەكان
Try TipTop (ترای تیپتۆپ) مافی پارێزراوه به ڕه‌وایی بەپێی خه‌مڵاندنی خۆی بۆ هه‌مواركردنه‌وه، هه‌ڵپه‌ساردن یان ڕاگرتنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌کە، بە شێوەیەکی کاتی یان هەمیشەیی، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه یان دابینكردنی خزمەتگوزارییەکان لە هەر کات و بێ بەرپرسیاریه‌تی. تۆمارە ئەلیکترۆنییەکانی کۆمپانیا قبووڵ دەکرێت وەک بەڵگەیەک لەو ناکۆکییانه‌ی لەوانەیە لە نێوان تۆ و کۆمپانیادا دروست بێت. لەم بارانه‌دا دادگا و نووسینگه‌كانی جێبەجێکردن لە ئه‌سته‌نبوڵ به ته‌نها ڕێگه‌پێدراو ده‌بن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ناکۆکییانە به‌پێی یاساکانی کۆماری تورکیا چارەسەر دەکرێن.
12. کۆتایی پێهێنان و هه‌ڵپه‌ساردن
له‌باری پێشێلكاریكردنی هه‌ر كام له مه‌رج و فه‌رمانه‌كان ئه‌وا Try TipTop )ترای تیپتۆپ) مافی خۆیه‌تی هه‌ڵسێت به کۆتایی پێهێنان و هه‌ڵپه‌ساردنی هەموو یان بەشێک لە خزمەتگوزارییەکە و چوونه‌ژووره‌وه‌ت بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی Try TipTop (ترای تیپتۆپ) ڕاسته‌وخۆ بەبێ ئاگاداری پێشوەخت یان بەرپرسیاریه‌تی. کاتێک چوونەژوورەوەکەت بلۆك كرا، ئه‌وا مافی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەت دەستبەجێ کۆتایی پێدێت.