ئه‌پڵیكه‌یشنی نوێ به‌ ستانداردی جیهانی كه‌ تێنوێتی بازاڕ ده‌شكێنێ له‌ عێراق

Jul 16, 2021


کۆمپانیاکانی گەیاندن یەکێکە لەگرنگترین فاکتەره‌کانی بەشداریکردن بۆ ئاسانکاری ژیان و وەبەرهێنانی کات و پارەت، ئەمڕۆ هەموو شتێک لە بەردەستدایە تەنیا لەڕێگەی یەک کلیکی ئه‌نته‌رنێتەوە بەڵام بەداخەوە ئەم جۆرە کۆمپانیا و خزمەتگوزارییە لە عێراقدا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاریی و گرفت دەبنەوە کە كاركردن و ئەنجامی خواستراویان کەمدەکاتەوە و ئەم جۆرە ئاڵنگارییانە بە کاریگەری لەسەر وێنەی فرۆشگای ئه‌لیكترۆنی و پەیوەندیی لەگەڵ کڕیارەکانیدا دەست پێدەکات بەتایبەتی ئەگەر چارەسەری پیشەیی و خێرا چالاک نەكرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەیاندن و بەستنەوەی کڕیار بە شوێنی داواکارییەکە بە جۆرە جیاوازەکانەوە کە ده‌ربازبوون له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ كێشانه‌دا نییه‌ بەڵام پێویست ناکات نیگەران بیت چونكه‌ ئێوه‌ هەمیشە ئاگاداری ئەوەن کە گرنگ نییە کێشەکە دروست نەبێت بەڵکوو گرنگتر ئەوەیە چۆن چارەسەری ئەم کێشانە بکرێت و بە سەرکەوتوویی و بە کەمترین زیان زاڵ بیت بەسەریدا.

بۆیە كارگێڕی كۆمپانیای تیپ تۆپ بیرۆکەی خۆی بۆ چوونە ناو بازاڕی ناوخۆ له‌وه‌ وەرگرتووە کە لە هەولێرەوە دەست پێدەکات و لە داهاتوو له‌ تەواوی پارێزگاکانی عێراق فراوان دەبێت، لەم بوارەدا لە ڕێگەی چه‌ندین خول لەلایەن پسپۆڕانەوە بۆ ماوەی 6 مانگ پێش دەست بەکاربوون بۆ بازاڕی ناوخۆ ئامادە کرابوو بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی ئەو هەڵانەی کە دەکرێت بە بەراورد بە هاوتاكانی و بە دیاریکراویش له‌ ڕێگه‌ی کارکردن لەسەر وردبوونەوەی پێویست لە هەر دەستپێشخەرییەک بۆ خوێندنه‌وه‌ی بازاڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئارەزووانەی کە لە کڕیار چاوەڕوان دەکرێت بۆ پێكهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌یاندنی باشتر و خێراتر و ئاسانتر.

تیپ تۆپ مەبەستیەتی کەمکردنەوە یان تەنانەت ڕێگری لە کاریگەری کۆمپانیاکانی پێشوو بکات و نەکەویتە ناو هەڵەکانی ئەو کۆمپانیا کاتییانە و دواتر ده‌بینین پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م‌ لە بووندا نه‌ماون بەهۆی نه‌كۆڵینه‌وه‌ لە پێویستییەکانی بازاڕ و خزمەتگوزاری کڕیار به‌شێوه‌یه‌كی دروست و چوونە ژێر چەتری ئەم دەستپێشخەرییە جیاوازه‌ شکستخواردووانه‌وه‌.

گرنگترین پرسیار دەبێت بە زه‌ینماندا بێت: بۆچی کۆمپانیاکانی گەیاندن لە ماوەیەکی کورتدا داده‌خرێن؟

ئەمەش بۆ نەبوونی پلان و لێكۆڵینه‌وه‌ی دروستی بازاڕی ناوخۆ و پێویستی کڕیاران لە یەک کاتدا.

بۆیە تیمێکی یەکخراو پێکهێنراوه‌ بۆ خوێندنی بازاڕی ناوخۆ لەلایەن كارگێڕی كۆمپانیای تیپ تۆپ و دانانی دەستی لەسەر کێشە ڕاستەقینەکانی ناو بازاڕ و لەکۆمپانیاکانی پێشوودا کە دوای لێکۆڵینەوەیەکی چڕه‌وە بۆمان دەرکەوت کە چەندین کێشە هەیە و پلانی چارەسەر لەلایەن پسپۆڕانەوە گەشەی پێدراوە کە ئه‌زموونێكی دێرینیان هه‌یه‌ لەبواری تەکنەلۆژیا لە خزمەتگوزاری ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی مۆبایل و ستانداردە جیهانییە‌ پەیڕەوکراوەكان و ‌بازاڕکردنی ئەلیکترۆنی و ڕاهێنانی تیمێک بۆ پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزاری کڕیاران بەپێی ستانداردە جیهانییەکان.

بەپێی ستراتیژی ئامادەکاری كاركردن گرنگترە لە ئەنجامدانی هەمان کار، گه‌ڕان پێویست بوو  له‌باره‌ی گرنگترین و دیارترین ئاڵنگارییه‌كان كه‌ ڕووبه‌ڕووی سه‌كۆ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌بنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كرداره‌كانی گه‌یاندن و، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و شیكاركردن گه‌یشتین به‌ باشترین چاره‌سه‌ری له‌بار كه‌ له‌گه‌ڵ داواكارییه‌ جیاجیاكاندا بگونجێت له‌ بواری كڕین له‌ڕێگه‌ی سه‌كۆ ئه‌لیكترۆنییه‌كان و به‌ ئاستی جیاواز.


چارەسەری گونجاو بۆ 9 ئاڵنگاری:


1. چارەسەرکردنی کێشەکانی گەیاندن بەهۆی بارودۆخی لەناکاوی وەک COVID-19 بە ڕێگه‌یه‌كی سەلامەت

هەموومان دەبینین کە چۆن ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 کاریگەری لەسەر هەموو کەرتە جیاوازەکانی ژیان کردووە، چ پیشەسازی، بازرگانی، پزیشکی، ئابووری ... هتد، بێگومان بازرگانی ئەلیکترۆنیش بێ ئەم کاریگەرییانە نەبوو، هەرچەندە تایبه‌تمه‌ندی زۆری هەیە وەکوو گۆڕینی چالاکی ژمارەیەکی زۆر لە ماڕکە بەناوبانگەکان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ پاش ئەوەی تووشی زیانی گەورە بوون لە ئەنجامی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا.

چارەسەرکردنی ئەم جۆرە ئاڵنگارییانه‌ی گەیاندن دەتوانرێت له‌شوێنكه‌وتنی هەندێک شتی گرنگ ئه‌نجام بدرێت کە یارمەتیت دەدات بۆ گەڕانەوەت بۆ سەر کار و ژیانت وەک هەمیشە بۆ دڵنیابوون لە بەرهەم و خواردنە داواكراوه‌كان بە پرۆتۆکۆلی سەلامەتی و ڕێنماییەکانی ئاگاداری ( چالاککردنی ئه‌پڵیكه‌یشنى EHTERAZ پۆشینی ماسك و دەستكێش و ته‌عقیم کردن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی کۆمەڵایەتی له‌ كاتی گه‌یاندندا).


2. چارەسەرکردنی ئاڵنگارییه‌كانی گەیاندنی داواكارییه‌کان بە کوالێتی داواكراو

گەیاندن، بەتایبەتی خواردنه‌كان (گەرم یان سارد) له‌ سەرەتادا ئاڵۆزه‌ بەڵام ڕێككه‌وتن و هاوبەشیکردن لەگەڵ چێشتخانە جۆراوجۆرەکان له‌ بواره‌كه‌یدا، ئه‌وا لە دوای ڕێککەوتنەوە كۆتا زه‌حمه‌تییه‌كانت له‌سه‌ر لاده‌با و چه‌ندین شتت لەسەر شێوازی پێچانەوەی دیاریکراو بۆ دابین ده‌كات.

نهێنی چاره‌سه‌ری ئەم کێشەیە بریتیه‌ له‌ هەڵبژاردنی دروست بۆ هاوبەشێک کە لەگەڵ تۆدا کار دەکات له‌سه‌ر گەیاندنی سرشت و شێوه‌یه‌كی زۆر گەورە لە کۆگا یان چێشتخانە و براندەکەت پێش ئەوەی كار بكه‌ین له‌سه‌ر گه‌یاندنی داواكارییه‌كان.

پاشان ڕۆڵی به‌رپرسی گەیاندن دێت کە داواكارییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت له‌ چێشتخانە خوازراوەکانه‌وه‌ لەسەر ماتۆره‌كانمان كه‌ دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵگرتنی خواردنی گەرم یان سارد یان ساردكه‌ره‌وه‌ تاكوو بگات چۆن بڵێی كڕیار ڕاسته‌وخۆ له‌ چێشتخانه‌وه‌ وه‌ریگرتبێت.


3. چارەسەرکردنی ئاڵنگارییه‌کانی گرانی تێچوونەکانی گه‌یاندن

زۆرێك له‌ کۆمپانیای گەیاندنی جۆراوجۆر هەن، کە هەندێکیان بودجە و باجی کەم و گونجاو بۆ هەموو گرنگیپێده‌ران دابین دەکەن، هه‌ندێكی تر باجی زۆر بەرز داده‌نێ كه‌ له‌ توانای زۆرینه‌ نییه‌، کڕیاری فرۆشگای ئه‌لیكترۆنی دەبێت بزانێت کە تێچووی گەیاندن فاکتەرێکی گرنگە لە تەواوکردنی داواكارییه‌كە یان جێهێشتنی سه‌به‌ته‌ی بازاڕکردن لە دوا ساتدا. کەواتە گەڕان باش دەبێت و، لێکۆڵینەوەی نرخه‌ ڕكاربه‌رییه‌كان و بەراوردكردنی نێوان کۆمپانیاکان بۆ بڕیاردانی کۆتایی بە تێچووێكی کەم به‌رانبه‌ر باشترین خزمەتگوزاری بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی باشترین مامه‌ڵه‌ و گونجاوترین ڕێككه‌وتن.


4. چارەسەری کێشەی بژاردە دیاریکراوەکان و ڕووماڵی هەموو چێشتخانە / سه‌وزه‌فرۆشه‌ به‌رده‌سته‌كان بۆ ڕازیکردنی هەموو سه‌لیقه‌كان

ئەم خاڵە لەلایەن كۆمپانیای تیپ تۆپەوە ڕەچاو کراوە کە بژاردەی فراوان بە گرێبەستی 90 ٪ له‌ چێشتخانە به‌شكۆكان و چێشتخانە میللییه‌كان بۆ هەموو ژەم و شیرنه‌مه‌نییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م سه‌لیقه‌كان دەستەبەر دەکات. هەروەها تیپ تۆپ ماركێت بۆ بازاڕكردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 2000 به‌رهه‌م له‌ پێداویستییه‌كانی ماڵه‌وه‌ و كه‌ره‌سته‌ی خۆراك و سه‌وزه‌ و میوه‌ دابین ده‌كا و پێویستی كڕیاران جێبه‌جێ ده‌كات.


5. چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ له‌ کاتی لوتكه‌دا

هەر لەسەرەتاوە كار و سه‌رنج لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کراوە چونکە یەکێک بووە لەکێشە بنه‌ڕه‌تییەکانی هەندێک لە کۆمپانیاکانی تر کە دەبێتە هۆی نەبوونی متمانەی کڕیار بەوەی لەکاتی خۆیدا ئەوەی دەیهەوێت بەدەستی بهێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کەلێن لەنێوان کڕیار و لایه‌نی خوازراودا، بۆیە تیمێکی تەکنیکی دامەزرا کە لە ڕێگەی وردەکاری سه‌كۆوە کار دەکەن بۆ ئەوەی هەرگیز ئه‌مه‌ ڕوونەدات.


6. چارەسەرکردنی دواکەوتنی داواكارییه‌كان

ئەمەش بە دروستکردنی بنکەی گەیاندنی دیاریکراو لە ناوچە جیاوازەکاندا بۆ ئەوەی کاتێک داوای هەر داواکارییەکت کرد ئه‌وا نزیكترین كه‌س له‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌نێردرێت هه‌ڵبستێ به‌م ئه‌ركه‌ بێگومان له‌گه‌ڵ پێدانی كات بۆ گه‌یشتنی داواكارییه‌كه‌ بۆ به‌ر ده‌رگه‌ت یان كاره‌كه‌ت كه‌ خێراترینه‌ و گه‌یاندنی داواكارییه‌كان له‌نێوان 15 بۆ 30 خووله‌كه‌. 


7. چارەسەرکردنی کێشەکانی خزمەتگوزاری کڕیار لە بازاڕی ناوخۆدا

لۆگۆی كۆمپانیای تیپ تۆپ بریتیه‌ له‌وه‌ی چۆن متمانەی کڕیاران ده‌كه‌ی به‌ ئه‌ركێكی ڕۆژانەت، کارەکانی ئەم بەشە بەدواداچوون بۆ هەر داواکارییەک دەکات لەو کاتەی کە ڕادەسپێرێت تا دەگاتە کڕیار، په‌یوه‌ندی كردن بە چاودێرییه‌وه‌ بۆ دلنیابوونه‌وه‌ لەوەی کە هەموو شتێک بەپێی ویستی کڕیاره‌ و ئەگەر هەر ڕاسپاردە و تێبینییه‌كی هه‌بێت.


8. چارەسەرکردنی کێشەی زمانە جیاوازەکان

ماقوڵ نییە کە خزمەتگوزاری ته‌نها بۆ یەک چین هەبێت، بەڵکوو ئەوە سیاسەتی كۆمپانیای تیپ تۆپ بوو کە 3 زمانی (عەرەبی، ئینگلیزی، کوردی) لەسەر هەموو سه‌كۆكانی هەبێت لە ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئینستگرام، فەیسبووک، تیکتۆک و تویتەر بۆ ئەوەی لە عێراقدا به‌ هەموو چینه‌كان بگات.


9. ئۆفەری ڕۆژانە

بۆ کڕیارەکانمان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین بۆ ئەوەی باشترین ئۆفەر بە کەمترین نرخ و بە شێوەی ڕۆژانە لەگەڵ ڕاگه‌یاندنیدا بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی سوود لە داشکاندن وەرگرن بە باشترین شێوە له‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ و سه‌كۆكانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ( ئینستگرام، فەیسبووک، سناپ چات، تویتەر، تیکتۆک) و هەروەها ئیمێڵ بۆ ئەوەی تازه‌كردنەوە پێویستەکان بە کڕیاران بدات.

هیوادارین ئەو چارەسەرانەی لەم وتارەدا باسکران بۆ باوترین کێشە و ئاڵنگارییه‌كان یتوانێ ئەم ئاڵنگاریی و كارانه‌ بۆ خاوه‌ن چێشتخانه‌ و سه‌وزه‌فرۆش و كڕیاران هه‌ندێك ئاسان بكات له‌ یه‌ك كاتدا و بەستراتیژێکی باش دابنرێت كه‌ هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نه‌بن.  

ـ تیپ تۆپ، تۆ بمێنه‌ره‌وه‌ ئێمه‌ دێینه‌ لات ـ